تیژەنگی سێ تیژەنگی داهاتووە، بەڵام لە ئاسمانی ڕابردوودا بۆی گەڕاوین و هەر لەوێش دیومانەتەوە!
تیژەنگی سێ "ترووسکەکانی داهاتوو لە ئاسمانی ڕابردوو" دەبینێتەوە و پێمان دەڵێ کە چۆن ڕابردوویەک هەبوو کە ئەگەر گەیاندرابایەتە ئێستا ئەوە لە بەشێکی ئەو گۆی زەویە، هەر لە شانی خۆمان، لە کوردستانی عێراق نەهامەتی تەواو دەبوو!
ئەوە ڕووی نەدا و ترووسکەکانی شوڕا هەر لە ڕابردوو دا مانەوە و بەر قینی تاریکی ئەبەدی کەوتن، لە تیژەنگی سێ گەڕاوینەتەوە بۆ کوردستانی عێراق و رۆژە سەختەکانی مانگی مارسی ١٩٩١. بۆ شوڕاکانی کوردستان، بۆ بزووتنەوەیەکی ڕەوا و پێشکەوتوو، بۆ خەڵکێک کە دەیانویست ژیانێکی تریان ببێ و تەقەلایان بۆ کرد و بە نرخی گیان دەسبەرداری بوون!
لەو ژومارەیەی تیژەنگ دا سەرەتا ئەردەڵان باسی شکستی شوڕاکان دەکات، حەولی داوە شکستەکە جارێکی تر بداتەوە بەر باس.
پاشان چوینەتە سوراغی دوو کومونیستی کورد، لاوێن لێی پرسیون کە چۆن شوڕا ساز بوو لە کوردستان، بۆ نەگەیشتە ئامانج و چ ڕووی دا لەو ڕۆژانەدا؟
تیژەنگی سێ هەر لە بەفرانباری پار دا وەستاوە، بەڵام ئەوجار دەیهەوێ بەفرانباری پار لە مانگی مارسی ١٩٩١ گرێ بداو و شکستێک نیشانی بەفرانبار دا و لەو شکستەوە ڕێگایەک بۆ سەرکەوتن بدۆزێتەوە!
لە بەشی ئەدەبیاتی ئەو ژومارەیە، دەقێک لە محەمەدی موختاری کراوە بە کوردی، لاوێن شێعرێکی بە ناوی شاری ئاوات وتوە و ئەردەڵان پەخشانێک بە ناوی دەبا هەستێ!
تیژەنگی سێ لێرە دابەزێنن

tizhang3