لە دوای بەفرانبارەوە کە هێژموونی چینی کرێکار و دروشمەکانی تایبەت بەم بزووتنەوەیە کە خۆی لە نان، کار، ئازادی و حکومەتی شورایی دا دەبینییەوە لە هەمووکات زیاتر خۆی نواند و بوو بە پێناسە و پێشەنگی سەرەکی ناڕەزایاتییەکانی ئەم دواییانە، بە تەواوی وێنای گشتی و ڕیزبەندییەکانی بە ڕاست و چەپەوە گۆڕی و لە هەمیشە زیاتر ڕاستییەکانی ئەو ڕیزبەندییانەی ئاشکرا کرد. لە ئوردووی ڕاستەوە بگرە تا باڵی چەپ، ئەو چەپانەی کە دەمێکە ئەوپەڕی ئاسۆی خەونەکانیان لە لەسەرکار لادانی کۆماری ئیسلامیدا قەتیس کردۆتەوە و بەدیلی دواڕۆژیان بووە بە بەهەشتی سوسیال دیموکراسی ئوروپایی و تا ئەو ڕاددەیە لە ئاسۆی ڕابردوویان لایانداوە کە ڕووەو خۆرئاوا خەریکی سەرلەنوێ لە هەللاج دانەوەی ئاڕمانەکانیانن.
لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەردەڵان بە ئاوڕدانەوە لەم دیاردەیەی ناو چەپ، هەوڵی داوە جارێکی‌تر تیشک بخاتەوە سەر دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم ئەڵتەرناتیڤی شورایی. بە خوێندنەوەیەکی کورت لەسەر چۆنێتی هاتنە سەر کاری دەوڵەتی ئاسایش لە ئوروپا و سەرهەڵدانی سوسیال دیموکراسی فریودەری بورژوایی بە گشتی و بەتایبەت لە ئەزموونی وڵاتێکی وەک ئاڵمان و دواتریش یوناندا، دەریدەخات کە بۆچی سوسیال دیموکراسی و پەرلەمان ناتوانن ببنە جێگرەوەی دەسەڵاتی شورایی. نیشانی دەدات کە ئەم ئەزموومانەنە چۆن بوونە هۆی لەباربردنی سەرجەمی ئەو هومێد و هێزە گەورە جەماوەرییەی لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی، ئامانجیان بە سڕینەوەی هەمیشەیی ڕووخساری سەرمایە لە سەر زەوی گرێدابوو.
باس لەوە دەکات کە ئەم گووتارە پەژیوانەی ئەمڕۆکە لەو کەسانە دەبینرێت چۆن دەتوانێ جارێکی تر ببێتە هۆی کۆسپ خستنە سەر خواستی دەسەڵاتی شورایی و هەر بۆیە جەخت لەسەر پێویستی بەرینتر کردنەوەی ئەم خواستە دەکات.

تیژەنگی چوارەم لێرە دابەزێنن

tizhang4