فوزیه عبدی، رییس مشترک شورای قانونگذار کانتون کوبانی در گفتوگو با منجنیق گفت: «در سوریه در واقع سه انقلاب همزمان اتفاق افتاد، انقلاب سوریه، انقلاب روژئاوا و انقلاب زنان در روژئاوا. ما خودمان را به عنوان رزمندگان، سیاستمداران و مدیران جامعه اثبات کردیم. در جریان انقلاب همیشه بیش از ۶۰٪ معترضین در تظاهرات زنان بودند، چرا که در غیاب مردان که برای تامین زندگی مجبور به کار هستند، زنان در وقت آزاد خود وارد فعالیت های سیاسی شدند و بار انقلاب را به دوش کشیدند.»
او در این گفتوگو که دربارهی روند دخالتگری اجتماعی زنان در روژئاوا انجام گرفت، با تشریح دشواریهای حضور اجتماعی زنان توضیح داد: «در ابتدا مشکلاتی در زمینهی پذیرش از طرف مردان وجود داشت، مردها قوانین جدید را نمیپذیرفتند و به زنها اعتماد نداشتند؛ اما در طول انقلاب وقتی زنان توانایی خودشان را اثبات کردند مردها به این باور رسیدند که زنها توانایی ادارهی جامعه و دخالتگری حتی تا سرحد مبارزه و مدیریت نظامی را دارند، آن وقت فصل جدید سیاست و مدیریت مشترک دموکراتیک آغاز شد. ما اولین ارتش زنان را تاسیس کردیم، که نه تنها جامعهی کوردی، بلکه تمام جهان را تحتتاثیر قرار داده است. ما مدیریت نظامی، سیاسی و سازماندهی جامعه را به عهده گرفتیم.»
فوزیه عبدی همچنین در مورد شیوهی قانونگذاری در شورای قانونگذار کانتون کوبانی تاکید کرد: «در شورای قانونگذاری نیز تصمیمات توسط ریاست مشترک نهایی میشود و پروسهی قانونگذاری مطلقن توافقی است، حتی اگر ده روز نهایی شدن یک قانون طول بکشد.»
مشروح این گفتوگو بعد از بازگشت رفقای ما در منجنیق منتشر خواهد شد.
ژنان قورسایی شۆڕشی ڕۆژئاوایان لە ئەستۆ گرت
فۆزیە عەبدی، هاوسەرۆکی شورای یاسا دانانی کانتۆنی کۆبانی لە وتووێژێکدا لە گەڵ (مەنجنیق) گوتی: "ڕاستیەکەی ئەوەیە کە سێ شۆڕشی هاوکات لە سوریەدا هاتە ئاراوە، شۆڕشی سوریە، شۆڕشی ڕۆژئاوا و شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا. ئێمە خۆمان وەکوو شەڕڤان، چالاکی سیاسی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگا سەلماند. لە ڕەوتی شۆڕشدا هەموو کات زۆرتر لە %60ی بەشدار بوان لە خۆپیشاندانەکاندا ژنان بوون،بۆ ئەوەی کە لە کاتی لە ماڵەوە نەبوونی پیاوەکانی بنەماڵە کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ئەبێ لە دەرەوە کار بکەن، ژنان لەو کاتانەدا کە کارێکیان نەبوو هاتنە ناو مەیدانی چالاکی سیاسی و قورسایی شۆڕشیان وە ئەستۆ گرت". ناوبراو لەم وتووێژەدا کە سەبارەت بە ڕەوتی بەشداری و کاریگەری کۆمەڵایەتی ژنان لە رۆژئاوادا بە ڕێوە چوو، بە لێکدانەوەی دژوارییەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی ژنان دەڵێت: "سەرەتا هێندێک کێشەمان لە بواری قەبووڵ کردنمان لە لایەن پیاوانەوە هەبوو، پیاوان یاسا نوێیەکانیان قەبووڵ نەدەکرد و بڕوایان بە ژنان نەبوو، بەڵام لە درێژەی شۆڕشدا کاتێک ژنان تواناکانی خۆیان سەلماند پیاوان بەو قەناعەتە گەیستن کە ژنانیش توانای بەڕێوە بردنی کۆمەڵگا و دەستێوەردان و بەشداری کردنیان تەنانەت تا ئاستی خەبات و بەڕیوە بەریەتی چەکداریش هەیە، ئەوکات بوو کە وەرزێکی نوێ لە سیاسەت و بەڕێوە بەرێتی هاوبەشی دیمۆکراتیک دەستی پێ کرد. ئێمە یەکەمین ئەرتەشی ژنانمان دامەزراند کە نە تەنیا کۆمەڵگای کوردەواری بەڵکوو هەموو جیهانی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە. ئێمە بەڕێوە بردنی کار و باری چەکداری، سیاسی و ڕێکخستنی کۆمەڵگامان بە ئەستۆ گرت". فۆزیە عەبدی هەروەها سەبارەت بە شێوازی یاسا دانان لە شورای یاسادانانی کانتۆنی کۆبانی لە سەر ئەوە پێداگری کردەوە کە: "لە شورای یاسا دانانیشدا بڕیارەکان لە لایەن بەڕێوە بەرێتی هاوبەشەوە پەسەند دەکرێت و پرۆسەی یاسادانان بە تەواوەتی بە شێوازی ڕێککەوتن لە نێوان ئەندامانی شورادا بەڕێوە دەچێت، تەنانەت ئەگەر پەسەند کردنی یاسایەک 10 ڕۆژ درێژەی هەبێت. ئەمە کورت کراوەی وتووێژێکە کە پاش گەڕانەوەی هاوڕێیانی ئێمە، لە گۆڤاری ئینترنێتی (مەنجنیق)دا بڵاو دەکرێتەوە.